
به‌یاننامه‌ی PAK به بۆنه‌ی شەشەمین ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختکردنی شوانه سه‌ید قادر و
راپه‌ڕین و مانگرتنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئه‌مڕۆ 18 پوشپه‌ڕی 2711 کوردی (9 ژولای 2011) شەش ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدکرانی "شوانه سه‌ید قادر" ئه‌ندامی چالاکی پارتی ئازادیی کوردستان و ده‌ستپێکی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی که خوێنی شوانه بووه چه‌خماخه‌ی و یه‌ک به‌دوای یه‌ک زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه، تێده‌په‌ڕێ!
شه‌هید شوانه‌ی سه‌ید قادر که به ناسنامه ناوی "سه‌ید که‌ماڵ ئه‌سفه‌رم" و ناوی حیزبیی "کوردۆ" بوو، ساڵێ پێش شه‌هید بوونی بۆ خه‌باتی رێکوپێک له پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا، هاتبووه نێو ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان و پاش تێپه‌ڕاندنی خو‌لێکی په‌روه‌رده‌یی، بۆ گوڕوتیندان به خه‌باتی شار، گه‌ڕایه‌وه مهاباد. شه‌هید شوانه، تاکاتی شه‌هید بوونی دڵسۆزانه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌خوازیی پارتی ئازادیی کوردستان و به‌هێزکردنی بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی، تێده‌کۆشا و رۆژانه چالاکیی جۆراوجۆری به‌ڕێوه ده‌برد و راسته‌وخۆ له پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیPAK. هه‌ر بۆیه دام و ده‌زگاکانی رێژیم قینێکی زۆریان لێهه‌ڵگرتبوو و به‌بێ دادگایی‌کردن "حوکمی تیر"یان بۆ ده‌رکرد بوو. سه‌ره‌نجام به‌و ته‌رزه دڕندانه شه‌هیدیان کرد.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، ته‌قینه‌وه‌ی رق و قینی په‌نگخواردووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو که له خولی نوێی خه‌باتیدا پتر لە سێ دەیەیە له‌به‌ر زه‌بر و زه‌نگ و کوشتاری رێژیمێکی داگیرکه‌ردایه. شه‌هیدکرانی شوانه‌ی سه‌ید قادر، خۆشه‌ویستی لاوانی مهاباد به‌و ته‌رزه، چه‌خماخه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌رانسه‌رییه بوو.
ئه‌و راپه‌ڕینه، ره‌تکردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ریی بوو. هاتنه مه‌یدان بۆ پچڕاندنی کۆتوبه‌ندی دیلی و رادانی ده‌سه‌ڵات و هێزی داگیرکه‌ر له کوردستان بوو. هاوار بۆ رزگاری و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بوو. ئاڵقه‌یه‌ک له زنجیره‌ی ئه‌و شۆڕش و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه مێژوییه بوو که شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و سمکۆ و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد له سێ دەیەی رابردوودا به ئاواتی رزگاریی کوردستان و دامه‌زراندنی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ ژیان و گیانی خۆیان له پێناودا به‌خت کردووه. شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و خرۆشی سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ره‌قیب" و دروشمه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له‌و راپه‌ڕینه‌دا، ده‌ربڕی ئه‌و ئامانجانه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییانه بوون. شه‌هید شوانه‌ش که خوێنی بووه چه‌خماخه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه، خه‌باتگێڕی قوتابخانه‌ی ره‌سه‌نی کوردایه‌تی و ناسیونالیزمی ئازادیبه‌خشی پارتی ئازادیی کوردستان بوو و جێی شانازیی حیزبه‌که‌ی و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانییه‌تی.
له ماوه‌ی راپه‌ڕینی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا کۆماری ئیسلامی سه‌لماندییه‌وه که کوردستان بۆ ئه‌و، پارچه‌یه‌کی قووتنه‌چووی داگیرکراو له قه‌ڵه‌مڕه‌وی فه‌رمانڕه‌واییه‌تی. هه‌ر بۆیه زمان و ره‌فتاری، جگه له سه‌رکوت و هێرشی سه‌ربازی و وه‌رێخستنی قشوونی سه‌ربازی و په‌لاماردانی خه‌ڵک له عه‌رد و ئاسمانه‌وه شتێکی دیکه نه‌بوو. به یه‌ک رسته، ئه‌و راپه‌ڕینه نه‌به‌ردێکی دیکه له شه‌ڕی نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراو بوو.
ئه‌و راپه‌ڕینه یه‌ک مانگییه‌ی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هێمایه‌ک له یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی و هاو چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان. رووداوێکی دابڕاو له رابردوو نه‌بوو. له پاوانی هیچ هێز و لایه‌نێکی سیاسی‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌رکام به پێی توانا و قه‌واره‌ی خۆیان تێیدا به‌شدار بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان که به شه‌فافییه‌ت و راستگۆیی سیاسی راهاتووه، ناتوانێ داخ و که‌سه‌ری خۆی له‌وه ده‌ر نه‌بڕێ که: له کاتێکدا، رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌و ته‌رزه یه‌کگرتووانه له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ رێژیم و له ژیر زه‌بروزه‌نگی هێزه داگیرکه‌ره‌کاندا له خوێن ده‌گه‌وزان، سه‌رکردایه‌تی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانی تاکه یه‌ک راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش دەربکه‌ن، چ بگا به رێبه‌رایه‌تی کردنی یه‌کگرتووانه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه.
له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ده‌ستی خاڵی و به پشت به‌ستن به خۆیان و ره‌وایی کێشه‌که‌یان ملیان وه‌به‌ر ملی رێژیمی داگیرکه‌ر نا، به‌ڵام بێده‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له حاند کوشتار و سه‌رکوتی ئه‌وان، له بیره‌وه‌ریی کوردستانییه‌کاندا، به تاڵی ده‌مێنێته‌وه. رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه مافی خۆیان بوو له‌و کاته‌دا بپرسن ئاخۆ بانگه‌شه بۆ مافی مرۆڤ و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تێرۆریزم چه‌نده له‌گه‌ڵ بێده‌نگی به‌رانبه‌ر تێرۆر و کوشتار و راپێچی مرۆڤی کورد له لایه‌ن ماشینی تێرۆر و سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامییه‌وه، یه‌کده‌گرنه‌وه؟ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رکی سه‌رشانییه‌تی که له سه‌رده‌می نه‌مانی پیرۆزیی چه‌مکی "حاکمیت" و هاتنه ئارای پرسی ده‌ستێوه‌ردانی ئینسانی‌دا، به هانای نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه بێ که له بنده‌ستی کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌ڕۆ و ملهوڕ و تێرۆریست په‌روه‌ر دایه.
له ره‌وتی ئه‌و خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و مانگرتنه‌دا و له ئاکامی په‌لاماری دڕندانه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی داگیرکه‌ردا ژماره‌یه‌ک له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان گیانیان به‌ختی ئازادیی کرد و ژماره‌یه‌ک بریندار بوون و زیاتر له 1000 که‌سیش ده‌ستگیر و راپێچی زیندانه‌کان کران. تێکۆشه‌رانی پارتی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکه له حاست شه‌هیدانی ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌ری رێز و حورمه‌ت داده‌نه‌وێنێ.
سه‌رده‌می کۆیله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئیتر به‌سه‌رچووه. نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ده‌بێ لێبڕاو بێ بۆ پاککردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆی له هه‌ر داگیرکه‌رێک. به‌ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نووسی سیاسی و دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و پێکه‌وه‌نانی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتی، ئه‌و بایه‌خانه‌ن که ده‌بێ رۆڵه‌ی کوردی سه‌رده‌م سازشیان له‌سه‌ر نه‌کا و له‌سه‌ر وه‌دیهێنانیان سووربێ. به‌بێ وه‌دیهاتنی ئه‌و مافه ره‌وایانه‌ش باسکردن له ئاشتی و سه‌قامگیریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نیا قسه‌یه‌کی رووته و عه‌مه‌لیی بوونیان ناموومکین!
نه‌ته‌وه‌ی کورد له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی به‌رده‌وامه و کوردایه‌تی له هه‌موو خانه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌وارییدا به‌ده‌یان چه‌شن و شێوازی جۆراوجۆر له جووڵه دایه. ئه‌و تاوان و جینایه‌ته‌ش که ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ر ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ده‌یخولقێنن، په‌له‌قاژه‌کانی ده‌می هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ڕمانی ته‌خت و به‌ختی داگیرکه‌رییانه.
ده‌با رۆڵه خه‌باتگێڕه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی وڵات، هه‌ر له ماکۆوه تا ئیلامی هه‌میشه کوردستان، رۆژانی خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و مانگرتنی مێژوویی ساڵی 2705 کوردی ( 2005ز)، له دڵ و مێشک‌دا وه‌ک خۆی بێڵنه‌وه و خۆیان بۆ نه‌به‌رده‌کانی داهاتوو ساز و رێکخه‌نه‌وه.
سڵاو له شوانه‌ی سه‌ید قادر ئه‌ندامی به‌وه‌جی PAK و چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی کورد
شه‌کاوه بێ ئاڵای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
18 / پووشپه‌ڕی/ 2711
9 / جوولای/ 2011
www.pazadik.org + com
pak2691@gmail.com